دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامانی کابینەی ئۆردۆن
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوە هەواڵییەکان دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامانی کابینەی ئۆردۆنیان ڕاگەیاند.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە کە «عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن «ئەلخەساونە»ی بۆ پێکهێنانی کابینەی ئەو وڵاتە ڕاسپاردو جێگای «عومەر ئەلڕەزەر»ی پێ گرتەوە، ئەمە دووەم جارە چاکسازی لە کابینەی ئۆردۆن دەکرێت.
لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ پاشای ئۆردۆن ڕەزامەند بوو بە پێکھاتنی کابینەی نوێی ئوردن کە داگری ٣٢ وەزیر بوو بە سەرۆکایەتیی « بەشەر هانی خەساونە».
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەلنەشرە، حکومەتی ئۆردۆن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئەندامانی کابینەی ئۆردۆن دەست لەکارکێشانەوەی خۆیانیان پێشکەش بە «بەشەر خەساونە» سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی حکومەتی ئۆردۆن، دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرەکان پێشەکییەکە بۆ چاکسازی لە کابینەدا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەوە.