تشرینی یه‌که‌م 27, 2022 12:31 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی ٦٠ کەس لە عەرەبستان

دەسەڵاتدارانی سعودی دەستگیرکردنی ٦٠ کەسیان لەم وڵاتە ڕاگەیاند و هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانەشیان خستەڕوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەلخەلیج ئۆنلاین، بەقسەی دەسەڵاتدارانی سعودی، ئەم کەسانە بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی لە وەزارەتە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە، لەوانە وەزارەتی بەرگری و نێوخۆ دەستگیرکراون.

ڕێکخراوی ناسراو بە دژە گەندەڵیی عەرەبستان ڕایگەیاند: لە مانگی ڕەبیعولئەووەڵی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی (کۆتایی ئەیلول تا ٢٥ی تشرینی یەکەم) ٣٤٢٦ ڕێوشوێنی چاودێری ئەنجام دراوە، کە بووەتە هۆی تۆمارکردنی ژمارەیەک دۆسیەی تاوانکاری و کارگێڕی.

بەپێی راپۆرتی ئەم رێکخراوەیە، ١٤٨ کەس چاودێری کراون کە لەو ژمارەیە ٦٠ کەسیان قۆڵبەست کراون.

ڕێکخراوی دژە گەندەڵیی عەرەبستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە؛ ئەم کارمەندانە لە وەزارەتەکانی بەرگری، تەندروستی، شارەوانی، کاروباری گوندەکان و خانووبەرە بوونە، بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن، کەڵکاژۆیی لە دەسەڵات، سپیکردنەوەی پارەو ساختەکاری دەستگیرکراون.

سەرپەیڤ