تشرینی یه‌که‌م 30, 2022 18:44 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی «ئەلخەلیل»ی بە تەواوی گەمارۆ دا

دوابەدوای ئۆپەراسیۆنێکی خۆڕاگری لە شاری «ئەلخەلیل» کە لە ئەنجامدا کوژرانی شارۆچکەنشینێکی لێکەوتەوە، سوپای زایۆنی ئەم شارەی بە تەواوی گەمارۆ دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلقودسولعەرەبی، سوپای ڕژێمی زایۆنی سەرجەم دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی شاری «ئەلخەلیل»ی داخستووە و ڕێگری لە ھاتوچۆی فەلەستینییەکان دەکات.

هەروەها سوپای زایۆنی لە دەوروبەری شاری «ئەلخەلیل» سەربازێکی زۆری جێگیر کردووە و هەموو دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی کەمپی پەنابەرانی «ئەلفوار» لە باشووری «ئەلخەلیل»ی داخستووە.

میدیا فەلەستینییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە ململانێ لەنێوان گەنجانی فەلەستینی و سەربازانی ئیسرائیل لە ناوچەکانی دەوروبەری «ئەلخەلیل» بەردەوامە.

شەوی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقەکردن بەرەو شارۆچکەی زایۆنیستی نشینی «کەریات ئەربەع» لە ڕۆژهەڵاتی «ئەلخەلیل»، شارۆچکەنشینێکی زایونی کوژرا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون و لەشکریانی زایۆنی ئەنجامدەری ھەڵمەتەکەیان شەھید کرد.

سەرپەیڤ