تشرینی دووه‌م 01, 2022 11:45 Asia/Tehran
  • مشتومڕی هالۆوین لە عەرەبستان و ڕەخنەی قورس لە شکێندرانی تابۆ لە خاکی وەحی دا

بڵاو بوونەوەی وێنەکانی پەیوەست بە بەرپاکرانی "هالۆوین" لە ڕیاز بە داکۆکیی دەستەی کات بەسەربردنی سعودیە شەپۆلێکی توڕەیی و گاڵتەجاڕیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ھەڵایساندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی "فەلەستین ئەلیەوم"؛ بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لەسەر ئاهەنگی "هالۆوین" لە ڕیاز نووسیویانە، ڕۆژئاواییەکان بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ئاهەنگانە خۆیان سەرقاڵ دەکەن، بەڵام بۆ وڵاتێکی موسڵمان گێڕانی ئاهەنگێکی لەو شێوەیە مەترسیدارە، چونکە وڵاتانی موسڵمان داب و نەریتی ئیسلامیی خۆیان هەیە.

هەروەها زۆرێک لە بەکارهێنەران ڕایانگەیاندووە کە ئاهەنگی جەژنی هالۆوین لە ڕیاز نالەبارترین و خراپترین ڕەچەو تابۆشکاندن بووە کە بەهۆی دەستەی کات بەسەربردنی سعودیەوە ڕووی داوە.

بەکارهێنەرێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: کێشەی گەورە ئەوەیە کە ئەم کارە بە داکۆکیی فەرمیی ئەنجام دراوە و هیچ کام لە زانایان و خەڵک ناتوانن شەرمەزاری بکەن، چونکە ئەوسا کەس ئیدی ئاگاداری چارەنووسیان نابێت.

شیاوی باسە کە هەزاران بەکارهێنەری دیکە وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم کارە وەک لاسایی کردنەوەیەکی کوێرکوێرانەی ڕۆژئاوا، وتوویانە: ئەنجامدانی ئەو جۆرە بۆنەیە ساڵانێکی زۆرە قەدەغە بووە، بەڵام ئەمساڵ دەبینین هەندێک کەس بە جلوبەرگی نامۆوە بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە.

سەرپەیڤ