رامەڵڵا: ئەنجامی هەڵبژاردنی کەنست دەرخەری پەرەسەندنی نەژادپەرەستییە
سەرۆک وەزیرانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر ی فەلەستین لە کاردانەوە بە سەرکەوتنی ناتانیاهۆ لە هەڵبژاردن وتی ئەو ئەنجامە دەرخەری پەرەسەندنی توندڕەوی و نەژادپەرەستی دەنێو زایۆنییەکان دایە.
هەڵبژاردنی کەنست سێشەمە لە میانەی رێوشوێنی توندی ئاسایشی لەترسی موقاومەی فەلەستینی بەڕێوەچوو. بە گوێرای راپۆری مەعا محەمەد ئەشتیە سەرۆک وەزیرانی دامەزراوەی خۆبەریوبەری فەلەستینی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی دایە سەرکەوتنی ناتانیاهۆ و وتی گەلی فەلەستین چەن ساڵە لە دەستی توندڕەوەکان لە ئازار و مەینەتی دەژین کە بریتین لە کوشتن، گرتن، داگیرکاری و سەرکوتکردن و لەمپەرلەبەردام دامەزرانی دوو دوەڵەت و سزانەدانی زایۆنییە تاوانبارەکان. سەرۆک وەزیرانی رامەڵڵا وتیشی بەو سیاسەتانەی باسم کردن ئێمە قەت پێمان وانیە لە سندوقی دەنگدانی ئیسراییل کەسی ئاشتیخواز بێتە دەرێ. بەر لەوەش عەبدولەتیف قانوع وتەبێژی حەماس وتبوی بزوتنەوەکەی هیوای بە رژێمی زایۆنی نیە و ئەو رژێمە لەبەردەم هەڵوەشانی ناوخۆیی دایە. بە گشتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەری دەخات رەوتی سەر بە ناتانیاهۆ ٦٩ کورسی و رەوتی سەر بە لاپیدی سەرۆک وەزیرانی ئێستا ٤٧ کورسیان بەدەس هێناوە.