تشرینی دووه‌م 03, 2022 18:02 Asia/Tehran
  • سووربوونی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەسەر داکۆکی لە مافی فەلەستینییەکان

رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ساڵهاتی بەیاننامەی بالفۆردا پەیمانی لەگەڵ پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و مافی رەوایان نوێ کردەوە

بالفۆر لە بایاننامە نەگبەتەکانی دیرۆکی بەریتانیایە، دەسپێکی داگیرکرانی فەلەستین و دامەزرانی رژێمی زایۆنیە. ئەو بەیاننامەیە دووی نۆڤامبری ١٩١٧ لە لایەن ئارتور جێمز بالفۆر وەزیری دەرەوەی ئەودەمی بەریتانیا  روو لە بارۆن والتیر روچیلد  رابەری کۆمەڵەی جووەکانی بریتانیا دەرکرا و مۆڵەتنامەی دامەزرانی رژێمی ساختەی ئسرییلە و بووە رۆژی رەش بۆ فەلەستینییەکان.  بە گوێرەی هەواڵی سوا  رێکخراوی ئیسلامی رۆژی چوارشەمە لە بەیاننامەیەکدا  بە بۆنەی ١٠٥مین سهڵوەگوەری بالفۆر، داوای لە وڵاتان کرد کۆتایی بە داگیرکاریی ئیسراییل بێنن.  لەو داوایەدا پێداگری لەسەر بەهێزکردنی فەلەستئن و دامەزرانی دەوڵەتی فەلوستین لە سنوری ١٩٦٧ بە پێتەختیی قودسدی خۆرهەڵات کراوە. مافی گەلی فەلەستین لە دوای ٧٠ ساڵ لە داگیرکاریی بەردەوام بن پێ دەکری و رژێمی زایۆنی لەو سالانەدا  دڕندانەترین تاوانەکانی ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ