دووبەرەکی و توندئاژۆیی دەنێو زایۆنیستەکان دا
وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنی دانی نا بە دووبەرەکی و توندئاژۆیی دەنێو زایۆنیستەکاندا
بە گوێرەی راپۆری شەمەی ماڵپەڕی نەشرە، بێنی گانێتس وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنی کە پارتەکەی وی لە هەمبەر لایەنی راسترەوەی توندئاژۆدا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا دۆڕاندی، دانی نا بە دووبەرەکی و توندڕەوەی و خوازیاری دامەزرانی پارتێکی میانەڕەوی نوێ بوو.
ناوبراو لەمەڕ ئەنجامی هەڵبژاردن وتی کۆتایی ئەو حەوتەیە بۆ من دژوارە و ئەنجام روون و هەژێنەرە. گانێتس کە هاوپەیمانی لاپید بوو لە هەڵبژاردنی رۆژی سێشەمە لە بەرامبەر ئیتلافی توندئاژۆ بە سەرکردایەتی ناتانیاهۆ سەرۆکی پارتی لیکود، دۆڕاندی.
رژێمی زایۆنی سێشەمەی رابردوو ٥مین هەڵبژاردنی لەماوەی ٤سالی رابردوو بەڕێوە برد. بەرپرسانی ئەو رژێمە سەبارەت بە هەڵوەشانی ناوخۆیی و ناکۆکی نێوان جووە ئۆرتۆدۆکس و رەوتە سێکولارەکان وشداریان داوە.