تشرینی دووه‌م 07, 2022 22:43 Asia/Tehran
  • پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی سێ سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

دادگای باڵای سەربازیی غەززە ئەمڕۆ دووشەممە حوکمی لەسێدارەدانی سێ فەلەستینیی تۆمەتبار بە سیخوڕیکردن بۆ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیی پشتڕاستکردەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سەوا، دادگای باڵای سەربازیی غەززە سزای لەسێدارەدانی  سێ فەلەستینیی ، بەناوەکانی (عەلی-ع) لەدایکبوی ساڵی ١٩٧٠ لە دانیشتوانی غەززە، (محەمەد - د)، لەدایکبوی ١٩٧٣، دانیشتووی گەڕەکی ئەلزەیتون، و (مازن -ع)  لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣، لە دانیشتوانی گەڕەکی ئەلزەیتون، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕژێمی زایۆنی پشتڕاستکردەوە.

ئەم دادگایە ڕاشیگەیاند: هەموو ئەم بڕیارانە بە کۆی دەنگ دەرچوونە و تێگەیەندراوو یەکجارین و دەبێ جێبەجێ بکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوو حەوتە لەمەوبەریش، «ئەیاد ئەلبەزم» وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی فەلەستین لە کەرتی غەززە، باسی پوچەڵ کردنەوەی ھەوڵە سیخوڕییەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی فەلەستینییەکانی کرد لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە غەززەدا.

سەرپەیڤ