ناتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنی ڕاسپێردرا
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی، «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆکی هاوپەیمانیی ڕاستی توندڕەو لە کنێست (پەرلەمان)ی ئەم ڕژێمەی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی زایۆنیستیی «تایمزی ئیسرائیل»، «ئیسحاق هێرتزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لەگەڵ «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆکی پارتی لیکود دیدار و بە فەرمی ڕایسپارد کابینەیەکی نوێ پێکبهێنێت.
«هێرتزۆگ» ڕۆژی هەینی دوای دیدار لەگەڵ هەموو گروپە سیاسییەکانی ناو کنێستی ئەم ڕژێمە ڕایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی ڕاوێژەکان، ٦٤ ئەندامی کنێست پێشنیاریان کردووە «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆکی پارتی لیکود، بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێردرێت.
بە پێی یاسای ڕژێمی زایۆنی، ناتانیاهۆ ٢٨ ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و ئەگەر پێویست بکات، دەکرێ تا ١٤ ڕۆژ درێژ بکرێتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناتانیاهۆ باسی ناساندنی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە لە ماوەی حەوتەکانی داهاتوودا.
لە دوای ئاشکرابوونی گەندەڵیی نەتانیاهۆ و پێکھاتنی دادگاکەی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، ناسەقامگیریی سیاسیی ڕژێمی زایۆنیی گرتووەتەوەو لەم ماوەیەدا پێنج هەڵبژاردن بەڕێوە چووە.
گەندەڵی ئابووریی ناتانیاهۆ لەپاڵ بوونی زایۆنی گەلێکی توندڕەوی وەک «بن گوێر» لەنێو هاوپەیمانییە سەرکەوتووەکەی ھەڵبژاردن دا، لەو گرفتە نێوخۆییانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتە.