تشرینی دووه‌م 15, 2022 20:13 Asia/Tehran
  • مارەنگازبوونی تەلەبیب لە بەر بڕیاری وەزارەتی دادی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی «شیرین ئەبو عاقیلە»

وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی بڕیاری وەزارەتی دادی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی تیرۆری شیرین «ئەبو عاقیلە» پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی لە لایەن زایۆنییەکانەوە بە هەڵە وەسف کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زایۆنی «جرۆزاڵم پۆست»، «بێنی گانتێز» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە وەڵامی ئەم بابەتە بانگەشەی کرد کە سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوەیەکی «سەربەخۆ و پیشەیی»ی ئەنجامداوە لەمەڕ شەھید بوونی پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە.

«گانتێز» ڕایگەیاند، پەیامێکم بۆ بەرپرسانی ئەمریکا نارد کە ئێمە پشتیوانی لە سوپای زایۆنی دەکەین و هاوکاریی لێکۆڵینەوە دەرەکییەکان ناکەین.

تیرۆری «ئەبو عاقیلە» یەکەم تاوانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی نەبووە و بە پێی ئاماری وەزارەتی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە دوای دووهەمین ئینتیفازەی فەلەستین لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا ٤٥ ڕۆژنامەنووس بە دەستی ڕژێمی زایۆنی شەهید کراون.

لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢، هێزەکانی زایۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچەی جەنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا و «ئەبو عاقیلە»یان لە کاتێکدا کە پەسەکی پەیامنێرانی لەبەردا بوو لە دوورایی ١٠٠ بۆ ١٥٠ مەترەوە شەھید کردو «عەلی سەموودی» بەرهەمهێنەری کەناڵەکەشیان بریندار کرد.

سەرپەیڤ