تشرینی دووه‌م 16, 2022 19:38 Asia/Tehran
  • لاپید: ڕێگە نادەم FBI لێکۆڵینەوە لە کوشتنی «ئەبو عاقیلە» بکات

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وتی: ماوەی ئەوە نادەم کە پۆلیسی فیدراڵ «FBI» لێکۆڵینەوە لە کوشتنی «ئەبو عاقیلە» بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم «یائیر لاپید» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی کە ماوەی پۆستەکەی بەسەر چووە، ڕایگەیاند:ماوەی ئەوە نادەم کە پۆلیسی فیدراڵ  «FBI» لە لەشکریانی ئەم ڕژێمە سەبارەت بە تیرۆری «شیرین ئەبو عاقیلە» بکۆڵێتەوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لاپید وتی: لەشکریانی ئیسرائیل لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) یان هیچ قەوارە و وڵاتێکی بیانییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت، تەنانەت ئەگەر دۆستیش بن.

ئەم لێدوانەی لاپید دوای ئەوە دێت کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە (FBI) لێکۆڵینەوەی بۆ کوشتنی «شیرین ئەبو عاقیلە» بدەست پێ کردووە.

پێشتریش «بێنی گانتێز»، وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژایەتی تەلەبیبی بۆ هەرچەشنە لێکۆڵینەوەیەکی دەرەکی لەو پێوەندییەدا ڕاگەیاندو جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری وەزارەتی دادی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە شەهیدبوونی «شیرین ئەبو عاقیلە» هەڵەیەکی ڕوون و ئاشکرایە.

وتووشیەتی: ئەم ڕژێمە پشتیوانی لە لەشکریانی خۆی دەکات و هاوکاریی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی دەرەکی ناکات و ڕێگە بە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئیسرائیل نادات.

سەرپەیڤ