تشرینی دووه‌م 19, 2022 08:38 Asia/Tehran
  • زیاتر لە ٢٠ فەلەستینی لە هێرشی هێزەکانی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا بریندار بوون

هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارێکی سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئوردۆن، ٢٣ فەلەستینییان بریندار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی کەناڵی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە مانگی سووری فەلەستین، لەشکریانی زایۆنی لە هێرشێکدا بۆ سەر شارۆچکەی «بەیت دێجان» لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن، ٢٣ فەلەستینییان بریندار کرد.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە، لە هێرشی لەشکریانی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی «بەیت دێجان» منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵانیش بریندار بوو.

«ئەحمەد جیبرائیل»، بەڕێوەبەری دەزگای فریاگوزاریی مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند: ژمارەیەک لە کارمەندانی فریاگوزاری کە لەو شوێنە ئامادەبوون بەهۆی بۆمبێکی فرمێسکھێنەوە برینداربوون.

لە ماوەی ڕۆژان و حەوتەکانی ڕابردوودا هێرشی هێزەکانی زایۆنی بۆ سەر فەلەستینییەکان توندتر بووەتەوە و زایۆنییەکان لە زۆر حاڵەتدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ فەلەستینییەکان دەکەنە ئامانج.

سەرپەیڤ