کانونی یه‌که‌م 01, 2022 16:04 Asia/Tehran
  • شەهیدو برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ فەلەستینی لە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٧٢ کاژێری ڕابردوودا

سەرچاوە میدیاییەکان ئەمڕۆ پێنج شەممه باسی شەھید و بریندار بوونی پتر لە ١٠٠ فەلەستینییان کردووە لە ڕەوتی دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی له کەرتی ڕۆژئاوا لە ماوەی ٧٢ کاژێری ڕابردوودا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی پێنجشەممە، میدیاکانی فەلەستین ڕایانگەیاند: لە ماوەی ٧٢ کاژێری ڕابردوودا ٩ فەلەستینی بە گوللـەی زایۆنییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا شەھید کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، دەستدرێژکاریی زایۆنییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا لە ماوەی ٧٢ کاژێری ڕابردوودا، ھەروەھا بووەتە ھۆی بریندار بوونی زیاتر لە ١٠٠ فەلەستینیش.

میدیا فەلەستینییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، "جەواد ئەلڕیماوی"، "زەفار ئەلڕیماوی"، "ڕائید ئەلیعنسان" و "ڕانی ئەبو عەلی" هەر چواریان لە ڕامەڵڵا، "عیسا ئەلتەلەقات" خەڵکی نەقەب، "موفید ئیخلەیل" لە ئەلخەلیل هاوڕێ لەگەڵ "محەمەد بەدەرنە"، "نەعیم ئەلزوبەیدی" و "محەمەد ئەلسەعدی" هەرسێکیان لە جەنین، ئەو ٩ شەهیدەن.

تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین و لە سەرەوەی ھەموویانەوە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە کاردانەوە بە شەهید کرانی ئەم ژمارەیە لە لاوانی فەلەستینی لە لایەن لەشکریانی زایونییەوە، جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم ڕژیمە باجی تاوانەکەی لەسەر دەستی خەباتکارانی خۆڕاگری دەدات .

سەرپەیڤ