کانونی یه‌که‌م 05, 2022 14:27 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی بەرخۆدان لە جەنین و بەدیل گیرانی کوڕی سەرکردەی باڵای جیهادی ئیسلامی

سەرچاوە ناوخۆییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە، چەکدارانی خۆڕاگریی فەلەستین ڕووبەڕووی ئەو لەشکریانەی ڕژێمی زایۆنی بوونەتەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆردوگای جەنین.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) بە چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی هێرشیان کردە سەر چەند شاری کەرتی ڕۆژئاوا لەوانە ئەلخەلیل، بەیتولموقەددەس،ڕامەڵڵا، ئەلبیرە و وێڕای پشکنینی ماڵی هاوڵاتیانی فەلەستینی، لانیکەم ١٤ فەلەستینییان دەستگیرکرد.

گوردانەکانی قودس - لقی جەنین لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: خەباتکارانمان لە دەوروبەری ناوچەی «ئەلھەدەف» تەقەیان لە ژمارەیەک سەربازی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی کرد و ژمارەیەکیان لێ بریندار کردن.

لە هێرشی سەر ئۆردوگای جەنین، ڕژێمی زایۆنی «یەحیا ئەلسەعدی» کوڕی «شێخ بەسام ئەلسەعدی» لە سەرکردە باڵا و بەدیل گیراوەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیان گرت.

جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەند مانگێکە «شێخ بەسام ئەلسەعدی» لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە دەستبەسەر کراوە و دادگای ڕژێمی داگیرکەریش چەندین جار دەستبەسەرکردنەکەی بۆدرێژ کردووەتەوە.

سەرپەیڤ