کانونی یه‌که‌م 10, 2022 18:06 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی وڵاتانی عەرەبی و چین،،،کردەوە تاکلایەنەکانی ڕژێمی زایۆنی پوچەڵ و نادروستە

وڵاتانی عەرەبی و چین لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەیاندا، کردەوەکانی تاکلایەنەی ئیسرائیلیان کە دەبێتە هۆی گۆڕانی دۆخی ئێستای قودس، ڕەت کردەوە.

سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی ڕۆژی هەینی لە ڕیاز کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ «شی جینپینگ» سەرۆک کۆماری چین ئەنجامدا،لەم دیدارەدا «محەمەد بن سەلمان» پاشمیری سعودیە و «شی جینپینگ» سەرۆکی چین و «ئەحمەد ئەبولغەیت» ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و سەرکردەکانی دیکەی وڵاتانی عەرەبی ھەریەکەو وتارێکیان پێشکەش کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی "ئەلجەزیرە"ی قەتەر، لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم دیدارەدا، وڵاتانی عەرەبی و چین جەختیان لە سەر تەوەرەبوونی دۆزی نەتەوەی فەلەستین کردەوە و ڕایانگەیاند کە ئەم پرسە پێویستی بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانەیە.

وڵاتانی عەرەبی و چین جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هاودەنگی و هاوکاریی نێوان یەکترو پشتیوانیکردن لە بەدیهێنانی خۆشگوزەرانیی نەتەوەکانی هەردوولا کردەوە.

لە بەیاننامەی وڵاتانی عەرەبی و چیندا هاتووە کە شارۆچکەسازیی ئیسرائیل لە خاکی فەلەستین و زەویەکانی داگیرکراوەکانی وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە ڕەوایەتیی نییە.

هەروەها وڵاتانی عەرەبی و چین جەختیان لەسەر پێویستیی هەوڵی هاوبەش بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەو گروپە تیرۆریستییە و توندڕەوانە کردەوە کە لە هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیادا چالاکن.

چین و وڵاتانی عەرەبی بە سیاسیکردنی پرسی مافی مرۆڤ و بەکارهێنانیان بۆ فشارخستنە سەر وڵاتان و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتانەیان ڕەت کردەوە.

سەرپەیڤ