کانونی یه‌که‌م 21, 2022 15:08 Asia/Tehran
  • بانگەوازی گروپە فەلەستینییەکان بۆ یەکانگیربوونی گشتی و ڕاپەڕین دژی داگیرکەران

تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە کاردانەوە بە شەهیدبوونی زیندانیانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی، خوازیاری یەکانگیربوون و ڕاپەڕینی گشتیی نەتەوەی فەلەستین دژی داگیرکەران زایۆنی بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عەرەب ٤٨، یانەی دیلە فەلەستینییەکان و دامودەزگا نیشتمانی و جەماوەرییەکانی دیکەی فەلەستینیش خوازیاری مانگرتنی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی کەرتی ڕۆژئاوا بوون.

ئەم دامەزراوانە هەروەها بانگهێشتی گەلی فەلەستینیان کرد بۆ بەشداریی کاریگەرانە لە گردبوونەوەی حەوتانەی بەردەم نووسینگەی خاچی سوور و شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی ئەم دیلە فەلەستینییانە.

لە «نابلوس» و«جێنین»یش، لیژنەی هەماهەنگیی گروپەکان، مانگرتن و ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاندووە. هەروەها یانەی دیلە فەلەستینییەکان و ئیدارەی کاروباری دیلە ڕزگار بووەکان  و گرووپە نیشتیمانییەکان لە پارێزگای بەیت لەحم،خوازیاری گردبوونەوەی گشتی بوون لە گۆڕەپانی ئەلمەهد بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ئەم تاوانە زایۆنییە.

هەروەها لە قودسی داگیرکراودا ماتەمینیی گشتی ڕاگەیەندراوە و لە لایەکی دیکەوە لە شاری «ئەلخەلیل» پێکدادانی نێوان گەنجان و سەربازانی زایۆنیی ڕوویداو دەیان فەلەستینی لەم ململانێیەدا توشی ھەناسەسواری ھاتن.

هەروەها بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و بزوتنەوەی حەماس هۆشدارییان دا بە ڕژێمی زایۆنی کە چاوەڕوانی دەرئەنجامی تاوانەکانیان بن.

سەرپەیڤ