کانونی یه‌که‌م 28, 2022 18:02 Asia/Tehran
  • دانپیدانانی شاباک بە کوژرانی ٢٩ زایۆنیست لە ئەمساڵی زایینی

دەزگەی ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی "شاباک" دانی دانا بەوەدا کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی فەلەستینیەکان لە ئەمساڵی زایینی ٢٩ زایۆنیست کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شەهاب" بەگوێرەی ڕاگەیاندنی شاباک، فەلەستینیەکان هەتا بەئەمڕۆ١٩٣٣ هەڵمەتیان ئەنجام داوە کە ٢٩ کەس لە زایۆنیەکان لەم هەڵمەتە کوژراون و١٢٨ زایۆنی تریش بریندار بوونە کە لە چاو ساڵی پاری زایینی بەرزبوونەوەی جیی سەرنجی بووە.

بەپێی نووسینی ڕٶژنامەی یەدیعوت ئاحارونوت بەرزبوونەوەی توندی هەڵمەتی فەلەستینیەکان بووەتە هۆی نیگەرانی دەربڕینی فەرماندە ئاسایشتیەکانی ئیسراییل. بەپێی نووسینی ئەم ڕٶژنامە زایۆنیە، سەرباری دەسگیرکرانە بەربڵاوەکانی فەلەستینیەکان لەناوچە جۆربەجۆرەکانی سەر زەویە داگیر کراوەکان لەلایەن سەربازانی زایۆنی، هەڵمەت لەدژی زایۆنیستەکان پەرەی سەندووە وگروپێکی تازە بەناوی "عەرین ئەلئەسوەد" بوونی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەڵمەت و ناتەوانی شاباک لە پوچەڵ کردنەوەی لانی کەم ٤٦٠ هەڵمەت لە سەرەتای ئەمساڵ، بووە هۆی سەرلەشێواوی کۆڕوکۆمەڵە ئاسایشیەکانی ڕژێمی زایۆنی. ئەمەلەحاڵێکدایە کە سەرچاوە فەلەستینیەکان بەپیداگری لە سەر ئەمەکە ساڵی ٢٠٢٢ ساڵی خۆڕاگری بووە پیداگریان کرد کەلەم ساڵە دا ١٤ هەزار هەڵمەت لەدژی زایۆنیەکان ئەنجام بووە کەلەم هەڵمەتانە ٣١ زایۆنی کوژراون. هەروەها بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم سەرچاوانە، ٢٢١ فەلەستینیش لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە شەهید کراون کە ١٦٧ کەسیان لەڕۆخی خۆرئاوایی و قودسی داگیر کراو، ٥٠ کەسیان لەکەرتی غەززە و٤کەسی تریان  لە زەویە داگیر کراوەکانی ١٩٤٨ دابوونە.

سەرپەیڤ