کانونی دوھەم 21, 2023 23:14 Asia/Tehran
  • سیخوڕەکەی مۆساد کەوتە داوی هێزەکانی ئاسایشتی لوبنانەوە

سەرچاوە میدیاییەکان باسی دەستگیرکردنی سیخوڕێکی دەزگای ھەواڵگریی "موساد"یان کردووە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشتی لوبنانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی شەممەی ئیرنا، ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان سەبارەت بە ناسنامەی ئەم سیخوڕە نووسیویەتی: «حەسەن-ع» لە بەرامبەر ١٥ هەزار دۆلار هاوکاریی لەگەڵ دەزگای سیخوڕیی زایۆنیستی کردووە و زانیاریی سەبارەت بە هاوکارانی خۆی بە زایۆنییەکان داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم سیخوڕە ھەروەھا ھێندێک زانیاریی سەبارەت بە هەڵوێستەکانی خۆڕاگریش بە زایۆنییەکان داوە.

ئەلئەخبار لە درێژەدا ڕایگەیاندووە؛ هاوکاریی ئەم سیخوڕە بەکرێگیراوە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢٠ لە ڕێگەی واتس ئاپەوە دەستی پێکردو بووە هۆی دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی لقی ھەواڵگریی دەزگای ئاسایشی لوبنان لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٢.

سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر ڕایانگەیاند کە لوبنان 185 کەسی دەستگیرکردووە کە گومانیان لێدەکرێت هاوکاری ڕژێمی ئیسرائیل بن لەدوای داڕمانی ئابوری لوبنان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.

پێشتریش دەزگا ئەمنییەکانی لوبنان ژمارەیەک کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕژێمی زایۆنی دەستبەسەر کردبوو.

سەرپەیڤ