کانونی دوھەم 23, 2023 20:12 Asia/Tehran
  • حکومەتی کوێت بە فەرمی دەستی لەکارکێشایەوە

حکومەتی کوێت ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە شێخ «نەواف ئەحمەد جابر سەباح» میری کوێت کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕوسیا ئەلیوم ڕۆژی دووشەممە، دوای ڕاپۆرتی سەرچاوە کوێتییەکان سەبارەت بە ھەڵچوونی ناکۆکییەکانی نێوان پەرلەمان و حکومەتی ئەم وڵاتە، حکومەتی کوێت دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە میری ئەم وڵاتە کرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەلقەبەس، پرسگەلێکی وەک گەڕانەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی حکومەت و لێپێچینەوە لە «عبدولوەهاب ئەلڕەشید» وەزیری دارایی و «براک ئەلشیتان» وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری ئەنجومەنی وەزیران، هۆکاری سەرەکیی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی کوێت بوونە.

بەپێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە؛ نوێنەرانی کوێت هۆشدارییان دابووە حکومەتی وڵاتەکەیان لە مەڕ بەزێندرانی چوارچێوەی یاسایی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و لقەکانی چاودێریی ئەم پێکھاتە یاسادانەرەو، لە هەمان کاتدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هیچ هەنگاوێکیان لەمەڕ پەکخستنی کاروباری پەرلەمان پێ قەبوڵ ناکرێت.

سەرپەیڤ