کانونی دوھەم 26, 2023 22:28 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی ماتەمینیی گشتی لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بۆ تاوانەکەی ئۆردوگای «جەنین»

دوابەدوای هێرشی دڕندانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای جەنین کە لە ئەنجامدا ٩ فەلەستینی شەهید و بیست کەسی دیکەش بریندار بوون، سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ئۆردوگای جەنین، کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەعا، "مەحموود عەباس"، سەرۆکی  پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، لە کاردانەوە بە هێرشی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای جەنین کە لە ئاکامدا ٩ فەلەستینی شەهید کران و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون؛ سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە کەمپی جەنین؛ کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە ڕاگەیاند.

هەروەها "مەحمود عەباس" بۆ ماوەی سێ ڕۆژ فەرمانی هەڵکرانی نیوەشەکاوەی ئاڵای فەلەستینی دەرکرد و جوڵەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئۆردوگای جەنینی بە تاوان بەرامبەر بە دانیشتوانی ئەم ئۆردوگایە وەسف کرد.

لە هەمان کاتدا کۆمیتەی "بەدواداچوونی هێزە نیشتمانی و ئیسلامییەکان" لە غەززەش لە بەیاننامەیەکدا لە کاتی ڕاگەیاندنی ماتەمینیی گشتیدا جەختی لەوە کردەوە؛ ئەم تاوانە بێ وەڵام نابێت و گەلی فەلەستین ڕێگە نادات زایۆنیستەکان یەک لە دوای یەک ناوچە فەلەستینییەکان داگیر بکەن و دانیشتوانی بێتاوانی کۆمەڵکوژ بکەن.

کۆمیتەی "بەدواداچوونی هێزە نیشتمانی و ئیسلامییەکان" لە غەززە داوای لە هەموو دانیشتووانی ئەم ناوچەیە کرد کە دژی ڕژێمی زایۆنیستی ڕێپێوان بکەن.

لە هەمان کاتدا تاقمە فەلەستینیەکان لە هەموو پارێزگاکانی کەرتی ڕۆژئاوا خوازیاری مانگرتنی گشتی و داخستنی سەرجەم دوکان و بازاڕەکان بوو وەک هاوسۆزی دەربڕینێک لەگەڵ ئۆردوگای جەنین. هەروەها بزوتنەوەی فەتح داوای لە هەموو فەلەستینییەکان کرد کە لە هەرشوێنێک ھەن بەگژ زایۆنییەکاندا بچنەوە.

سەرپەیڤ