کانونی دوھەم 26, 2023 22:43 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی دەوحە بەرامبەر بە دڕندایەتییەکەی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە «جەنین»دا

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای جەنین لە کەرتی ڕۆژاوای شەرمەزار کرد.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، لەشکرییە پڕچەکەکانی ڕژێمی زایۆنی بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی شەبەک (دەزگای ئاسایش و هەواڵگریی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی) هێرشیان کردە سەر ئۆردوگای جەنین کە لەگەڵ بەرخۆدانی چەکدارانی فەلەستینی بەرەوڕوو بوونەوە. لەم هێرشەدا ٩ فەلەستینی شەهیدو ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دۆحە بە توندی ئیدانەی دەستدرێژیی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جەنین دەکات و لە ئاراستەی بەردەوام کرانی تاوانە دڕندانەو قێزەونەکانی دژی نەتەوەی بێ دەرەتانی فەلەستینی دەزانێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئیسرائیلی داگیرکەر لە هەموو کاتێک زیاتر دڵنیا بووە لەوەی کە لێپێچینەوەی لێ  ناکرێت و ئەمەش وایکردووە کە زیاتر تاوان و دەستدرێژی بەرامبەر برایانی فەلەستینی ئەنجام بدات و دیارە لەم پەیوەندییەدا بەرپرسیارە لە فراوانکردنی بازنەی ئەو توندوتیژییەی کە ئەم کارەساتە گەڵاڵە بۆکراوەی دژی نەتەوەی چەوساوەی فەلەستین لێ کەوتووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەرجەختی لەوەش کردووەتەوە کە؛ ئەم وڵاتە بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی دۆزی فەلەستین و مافەکانی نەتەوەی فەلەستین و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە چوارچێوەی سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧، بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز.

سەرپەیڤ