کانونی دوھەم 28, 2023 05:40 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٧ زایۆنی لە باکووری قودسی داگیرکراو

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی هەینی لە سەر شەممە ڕایانگەیاند: لە ئەنجامی تەقەکردن لە باکووری قودسی داگیرکراو ٧ زایۆنی کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ٧ شارۆچکە نشینی زایونی دوای تەقەکردن لە ناوچەی «نەبی یەعقوب» کە دەکەوێتە باکووری قودس کوژراون.

سەرچاوه زایۆنییەکان ڕایانگەیاند که 12 کەس لەم تەقەکردنەدا بریندار بوون.

پۆلیسی زایۆنی یەکێک لە ئەنجامدەرانی ئەم ھەڵمەتەی شەھید کردو گەڕان بەدوای ھەڵمەتبەرەکەی دیکە بەردەوامە.

کوژرانی ئەم حەوت زایۆنییە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو هێزەکانی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر ئۆردوگای فەلەستینییەکان لە شاری جەنین لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئوردن و لە ئەنجامدا دە فەلەستینی شەهید و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا، هێزەکانی خۆڕاگریش چەندین موشەکیان ئاراستەی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان کرد.

ھاوکات سەدان فەلەستینی و لە پێش ھەمووانیشەوە ڕابەرانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕۆژی ھەینی وەک نیشانەی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی جەنین و ئیدانەکردنی دەستدرێژکاریی دوژمنی زایۆنی لەم شارەدا، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی گەورەیان بەڕێوە برد.

سەرپەیڤ