کانونی دوھەم 31, 2023 21:31 Asia/Tehran
  • جیهادی ئیسلامی : هەڵمەت بردنەسەر زایونیستەکان هەروا بەردەوام دەبێ

بزاڤی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت، پەیامی ئێمە بۆ دوژمنی زایونی ئەوەیە کە هەڵمەتی خۆڕاگرانە بەدژی چەکدارو شارۆچکەنشینە زایونیستەکان تا وەدەرنانیان لەسەر خاک و پیرۆزیەکانمان هەروا بەردەوام دەبێ.

بزاڤی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین دوێنێ دووشەممە سەرەخۆشی کرد بەبۆنەی شەهادەتی «نەسیم نایف ئەبوو فوودە» و بەڕاشکاوی وتی: بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی لە قودس و ڕاموڵڵاو نابلۆس و شارەکانی دیکەی فەلەستین بە ڕەزامەندیی کابینە فاشیستیەکەی ئەو ڕژیمە بەڕیوە دەچێ.

بزاڤی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو دڕندەکاریانە هەرتەنیا خۆڕاگری و بەرخۆدانی گەلی فەلەستین لەپێناو گەییشتن بە ئازادی و شەرەف زیاتر دەکات، وتیشی: پەیامی ئێمە بۆ دوژمنی زایونی ئەوەیە کە هەڵمەتی خۆڕاگری کە چەکدارو شارۆچکە نشینەکان دەکاتە ئامانج تا وەدەرنانیان لە خاک و پیرۆزیەکانمان هەروا بەردەوام دەبێ.

چەکدارو شارۆچکە نشینە زایونیستەکان هەموو ڕۆژێک بەبیانووی جۆربەجۆر خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین شەهید یان بریندارو دەست بەسەر دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە «نەسیم سەلمان ئەبووفودە»ی گەنجی بیست و شەش ساڵ تەمەنی فەلەستینی بەهۆی قورسیی برینەکەی سەری لەلایەن چەکدارانی زایونیستیەوە لەشاری خەلیل شەهید بوو.

سەرپەیڤ