کنیسێت ڕەشنووسی یاسای سەندنەوەی مافی هاووڵاتی بوونی دیلانی فەلەستینی پەسەند کرد
لێژنەی هاوبەشی کنیسێتی ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی دوشەممە ڕەشنووسی یاسای سەندنەوەی مافی هاووڵاتی بوون و نیشتەجێ کرانی یەخسیرانی دانیشتووی قودس وسەرزەوییە داگیرکراوەکانی ١٩٤٨ی پەسەند کرد.
بە هاتنە سەرکاری حکومەتی ڕاستلایەن لە تەلەبیب، کاروکردەی دژە فەلەستینی لەدژی هێزەکانی خۆڕاگری ویەخسیرانی فەلەستینی تەشەنای سەندووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەوری فەلەستینیی «سەما» میدیا زایۆنیەکان ڕایانگەیاند ، ڕەشنووسیی یاسای سەندنەوەی مافی هاووڵاتی بوون ونیشتەجێ کرانی یەخسیرانی دانیشتووی قودس و سەرزەوییە داگیرکراوەکان لە کۆبوونەوەی یەکەم بە ٨٩ دەنگی تەباوهەشت دەنگی ناتەبا پەسەند کراوە.
بەپیی ئەم یاسایە، مافی هاووڵاتی بوون یا نیشتەجێ کرانی هەموو ئەو یەخسیرانەی کەلە پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەر موچە وەردەگرن و یان کارئاسانییان بۆ دەکرێ، هەڵدەوەشیندرێتەوە.
لەدەقی ئەم ڕەشنووسەی یاسادا هاتووە: «ئایتاماربن گوێر»وەزیری کاروباری نێوخۆ دەبێ سەندنەوەی مافی هاووڵاتی بوون یا نیشتەجێ کرانی ئەم دەستە لە یەخسیران لەماوەی چواردە ڕۆژدا پەسەند بکات و وەزیری دادئەستێنیش لەماوەی حەوت ڕۆژدا دەبێ ڕەزامەندیی لە سەر بدات ودوای ئەوە دادگە سیی ڕۆژ دەرفەتی هەیە کە ڕاپەڕاندنی بڕیارەکە ، پەسەند بکات.