شوبات 02, 2023 16:13 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر غەززەو تۆڵەسەندنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین

ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ناوچەگەلێکی کەرتی غەززەی بۆردومان کردو لە هەمان کاتدا تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستینیش بە ھاویشتنی چەند موشەکێک بەرەو شارۆچکەکانی تەنیشتی کەرتی غەززە تۆڵەیان کردەوە.

مانگێک بەسەر دەست بەکاربوونی کابینەی بنیامین ناتانیاهۆ لەناوچە داگیرکراوەکان تێ دەپەڕێ. توندوتیژیی لەڕادەبەدەری ئەم کابینەیە لەدژی فەلەستینییەکان بووە هۆی پەرەسەندنی ھەڵمەتی خۆڕاگری دژ بە زایۆنیستەکان و زیادبوونی قسە و باسی پەیوەست بە ڕوودانی شەڕێکی نوێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچەگەلێکی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.

میدیای فەلەستینییەکانی سەر بەتاقمی خۆڕاگریش ڕایانگەیاندووە کەبەرگریی ئاسمانیی سەربە خۆڕاگری لە کاتی هێرشەکانی بەیانیی ئەمڕۆ بۆ سەر کەرتی غەززە ڕووبەڕووی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بووەتەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە کاردانەوە بە هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی ئیسرائیل، چەند موشەکێکیان ناوە بە شارۆچکەکانی گردوپەڕی کەرتی غەززەوە کە دوابەدوای ئەو ھەڵمەتە دەنگی قیژۆکی مەترسی لەو شوێنانەدا بەرز بووەتەوە.

سەرپەیڤ