شوبات 03, 2023 14:51 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی: سودان یەمەنیەکان کۆمەڵکوژ و لەگەڵ زایۆنییەکان ڕێک دەکەوێ

«محەممەد عەلی ئەلحوسی» ئەندامی پایەبەرزی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، وێڕای شەرمەزارکردنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی سودان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، داوای لە لایەنە سودانییەکان کرد کە بە ڕەتکردنەوەی ئەوەی وا خەریکە ڕوو دەدات، نیشتمانپەروەری و شوناسی عەرەبیی خۆیان بسەلمێنن.

«عەبدولفەتاح ئەلبورهان» سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی سودان دوێنێ پێنج شەممە لە خارتووم لەگەڵ «ئێلی کۆهین» وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایونی کۆبووەوەو ڕێگاکانی دامەزراندنی پەیوەندیی ئەمنی و سەربازیی هاوبەشی لەگەڵدا تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئەلمەیادین هەینی،«محەممەد عەلی ئەلحوسی» ئەندامی پایەبەرزی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێڕای ئیدانەکردنی گەشتەکەی «ئیلی کۆهین» بۆ سودان و دیداری لەگەڵ «عەبدولفەتاح ئەلبورهان» نووسیویەتی: سودان یەمەنییەکان کۆمەڵکوژ دەکات و لەگەڵ زایۆنیستەکان ئاشت دەبێتەوە؛ هاوپەیمانییەکەیان دژ بە یەمەن عیبرییە نەک عەرەبی و تیرۆر و تاوانەکانیان بە ڕوونی دیارە.

ئەلحوسی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە؛ پێویستە لایەنە سودانییەکان بە ڕەتکردنەوەی ئەوەی وا خەریکە ڕوودەدات و بە هەر شێوەیەک بێت، نیشتمانپەروەری و عەرەبایەتیی خۆیان بسەلمێنن.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستیش وایان بڵاو کردووەتەوە کە، «کۆهین» لە سەردانەکەیدا بۆ خارتومی پایتەختی سودان چەندین گرێبەستی واژۆ کردووە.

سەرپەیڤ