شوبات 16, 2023 13:58 Asia/Tehran
  • ڕژێمی ئالی خەلیفە شانزە نەیاری حکومەتی ئەو وڵاتەی قۆڵبەست کرد

وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین شانزە نەیاری ڕژێمی ئالی خەلیفەی بە تۆمەتی بێ بنەما قۆڵبەست کردوون.

وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، شانزە نەیاری ڕژێمی ئالی خەلیفەی بەتۆمەتگەلی بێ بنەما لەوانە ھەوڵی  نایاسایی بەمەبەستی ئاژاوەگێری و  تێکدان و دنەدران لەلایەن خۆی وتەنی گروپە تیرۆریستییەکانەوە، قۆڵبەست کردووە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی نێوخۆی بەحرەیندا هاتووە، هەموو ڕی و شووێنی یاسایی سەبارەت بە گیراوان ئەنجام دراوەو ئەم کەسانە ڕادەستی دادگەریی گشتی کراون.

وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین وریایی دا کە لێبڕاوانە و بەپێی یاسا بەرەنگاری هەرچەشنە کردەوەیەک دەبێتەوە کە بە بانگەشەی کاربەدەستانی مەنامە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاشتی و داڕشتی کۆمەڵایەتی دادەنێت.

گرووپەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ بەجاران حکومەتی مەنامەیان لەبەر سەرکوت کردنی نەیاران شەرمەزار کردووەو خوازیاری بەدیهاتنی چاکسازی لە سیستەمی سیاسیی ئەو وڵاتە بوونە.

سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین بە ئاماژە بەوەی کە لە ساڵی دووهەزارو یازدەوە تا دواڕۆژانی ساڵی دووهەزارو هەژدە ، ژماری گرتن و لەبەند کردنی سەرەڕۆیانە لە بەحرین لە پێوەندی لەگەڵ ئازادیی ڕادەربڕین گەیشتووەتە چواردە هەزارو چوارسەدوحەفتاو سێ کەس، راشیگەیاند لە نێو گیراواندا سەد و سی و نۆ منداڵی تەمەن ژێرهەژدە ساڵیش دەبیندرێن.

سەرپەیڤ