شوبات 18, 2023 19:16 Asia/Tehran
  • چوارەمین ڕۆژی ناڕەزایەتی دەربڕینی دیلە فەلەستینیەکان لە بەندیخانەکانی ڕژیمی زایۆنی

دیلە فەلەستینییەکان لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ چوارەمین ڕۆژی لەسەر یەک بەردەوام بوون لە گرتنەبەری ناڕەزایەتی دژ بە ئیدارەدانی زیندان و جەختیان کرد؛ ئەو سزایانەی بەسەر دیلەکاندا دەسەپێندرێت، نابێتە هۆی ترس و تۆقانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم؛ سەبارەت بە بڕیارەکانی «بن گوێر» لە دژی دیلەکانی فەلەستین، بزوتنەوەی دیلەکان لە بەندیخانەکانی ڕژیمی داگیرکەردا ڕایگەیاند؛ بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری هەنگاوی ناڕەزایانە بەرامبەر بەو ھەنگاوانەی «بن گوێر».

بزوتنەوەی دیلەکان لە بەندیخانەکانی ڕژیمی داگیرکەردا  جەختی لەوەش کردەوە، بەردەوامیی ھەنگاوەکانی ئیدارەی زیندانەکانی ڕژیمی داگیرکەر و سەرەڕۆییە ناژیرانەکانی لە سەریان گران دەکەوێت.

ئەم بزوتنەوەیە هەروەها ڕاشیگەیاند؛ قۆناغی مەترسیداری دیلەکان کە بوونایەتییان دەکاتە ئامانج، واھەڵدەگرێ کە هەموو گرووپە فەلەستینییەکان لە هەموو ئاستەکاندا چالاکییەکی زیاتر بنوێنن بۆ ئەوەی پرسی دیلەکان بخەنە سەر ڕێگایەکی دروست و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دەرئەنجام و مەترسییەکانی سنووربەزاندنەکانی دڕندانەی ڕژێمی داگیرکەر دژی دیلەکان ئاگادار بکەنەوە.

بە پێی سەرچاوە فەلەستینییەکان، نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ دیل لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیدان کە ١٣١ ژن و ١٧٥ منداڵیشیان تیادایە پتر لە ٧٠٠ کەسیان دەستبەسەری کاتین.

سەرپەیڤ