دەنگدانەوەی دروشمی "نەمان بۆ ئیسرائیل" لە کاتی نوێژی هەینیی خەڵکی بەحرەین دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i416009-دەنگدانەوەی_دروشمی_نەمان_بۆ_ئیسرائیل_لە_کاتی_نوێژی_هەینیی_خەڵکی_بەحرەین_دا
خەڵکی بەحرەین ئەمڕۆ لە میانی نوێژی هەینی لە شاری مەنامەی پایتەختی ئەم وڵاتەدا دروشمی نەمان بۆ ئیسرائیلیان ھەڵدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2023 16:32 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی دروشمی

خەڵکی بەحرەین ئەمڕۆ لە میانی نوێژی هەینی لە شاری مەنامەی پایتەختی ئەم وڵاتەدا دروشمی نەمان بۆ ئیسرائیلیان ھەڵدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەھد، خەڵکی بەحرەین لە مزگەوتی ئیمامی سادق (ع) لە ناوچەی "ئەلدراز"ی مەنامە دروشمیان دژ بە زایۆنیستەکان بەرز کردەوە.

بەحرەینییەکان بە وتنەوەی دروشمی "نەمان بۆ ئیسرائیل" درێژەیان بە جموجۆڵەکانیان دژ بە ڕژێمی زایۆنی دا و هەر جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ داگیرکەران شەرمەزار کرد.

جێگای ئاماژەیە کە ھەنگاوەکانی حکومەتی بەحرەین بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ڕووبەڕووی دژایەتییەکی توندی گشتی بووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بەحرەین لە ڕیزی وڵاتانی نائارام بێتە ئەژمار بۆ زایۆنییەکان.