ئادار 22, 2023 23:19 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئۆردۆن بە زۆرینەی دەنگەوە  دەرکردنی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنیی پەسەند کرد

پەرلەمانتارانی ئۆردۆن دەنگیان بە دەرکردنی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە وڵاتەکەیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلجەزیرە، گەڵاڵەی دەرکردنی باڵوێزی زایۆنی لە ئۆردۆ دوای ئەوە پەسەند کرا کە بەم دواییە «بێزالیل سمۆتریچ» وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی نەخشەیەکی نیشان دا کە تێیدا بەشێک لە ئوردن و فەلەستینی داگیرکراو خرابوونە سەر ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی.

«ئەحمەد ئەلسەفدی» سەرۆکی پەرلەمانی ئۆردۆن، وتی: ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆردۆن دەیەوێت حکومەتی ئەم وڵاتە ڕێوشوێنێکی کاریگەر و ئەنجامدار سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی لەو نەخشەیە بگرێتەبەر کە تیای دا فەلەستینی داگیرکراوو بەشێک لە ئۆردۆن خرابووە سەرناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن وێڕای ئیدانە کردنی  ئەو نەخشەو خەریتەیەی کە «سمۆتریچ» ڕۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتەیە لە پاریس پەردەی لەسەر لادا،ڕایگەیاند کە ئەم کارانە ڕەفتاری ئانتریک کارانەی نەشیاو و پێشێلکردنی داب و نەریتی نێودەوڵەتی و پەیمانی ئاشتیی تەلئەبیب-عەمانن.

ئۆردۆن ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە هەروەها لە کاردانەوە بە بەیاننامەی وەزیری دارایی ڕژیمی زایۆنیستی باڵوێزی ئەم ڕژیمە لە عەممانی بانگ کرد.

سەرپەیڤ