ئادار 30, 2023 15:50 Asia/Tehran
  • کوڕەکەی ناتانیاهۆ لە دادگادا بڕیاری بۆ دەرکرا

دادگایەک لە فەلەستینی داگیرکراودا، بۆ «یائیر ناتانیاهۆ»ی کوڕی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی لە دۆسیەی سکاڵای ئەندامێکی پێشووی پەرلەمان دا، بڕیاری قەرەبووی دەرکرد.

«یائیر ناتانیاهۆ» کوڕی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، لەلایەن دادگاوە سزای دانی ٧٠ هەزار شیکڵ وەک قەرەبوو بە «ستاڤ شەفیر»ی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی بە سەردا سەپێندرا.

لە ساڵی ٢٠٢١ یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەرلەمانی ئیسرائیل سکاڵای لەسەر کوڕەکەی ناتانیاهۆ لە دادگادا تۆمار کرد و تۆمەتباری کرد بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و ئازاردانی جینسی.

بڕیاری دادگا دژی کوڕی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە بارودۆخێکدا دەرچووە کە «بنیامین ناتانیاهۆ» لە چەند حەوتەوی ڕابردوودا هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری بەرفراوان لە دەزگای دادی ئەم ڕژیمە؛ ئەو گۆڕانکاریانەی کە بە بڕوای نەیاران بەرھەمی هەوڵی «ناتانیاهۆ»یە بۆ دەربازبوون لە دادگاکانی ئەم دەسەڵاتە لە دۆسیەی گەندەڵیی خۆی و بنەماڵەکەی دا.

سەرپەیڤ