نیسان 08, 2023 06:30 Asia/Tehran
  • «سەید حەسەن نەسروڵڵا» داوای بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودسی کرد

«سەید حەسەن نەسروڵڵا»، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی حزبوڵای لوبنان،خوازیاری بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس دا بوو لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان گەلی فەلەستین و خەڵکی ناوچەکە بۆ بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «سەید حەسەن نەسروڵڵا» ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی قودس و کەرتی ڕۆژئاوا و سوریا پەیوەندییان پێکەوە هەیە و لە دەوری هەمان تەوەرە دەسوڕێنەوە.

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا ڕاشیگەیاند، حەوتەی داهاتوو و لە ڕۆژی جیهانیی قودسدا باس لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی باشووری لوبنان و کەرتی غەززە دەکات.

کەرتی غەززە چەند شەوو ڕۆژێکە کە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی بە خۆیەوە دەبینێ و لە بەرامبەردا هێزەکانی خۆڕاگری بە هێرشە مووشەکییەکانی خۆیان شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەوروبەری کەرتی غەززەیان کردووەتە ئامانج و ڕووبەڕووی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی دەبنەوە.

سەرپەیڤ