نیسان 11, 2023 03:22 Asia/Tehran
  •  هاوپشتی ڕاگەیاندنی بەحرەینیەکان لەگەڵ گەلی فەلەستین

جەماوەری بەحرەین لە گردبوونەوەیەک دا، هاودەنگیی خۆیانیان لەگەڵ گەلی فەلەستین و پشتیوانییان بۆ مزگەوتی ئەقسا ڕاگەیاند.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هاوڵاتییانی بەحرەینی ڕۆژی شەممە لە شارۆچکەی «ئەلباسیتین» گردبوونەوەیەکیان بۆهاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ مزگەوتی ئەقسا و گەلی فەلەستین پێک ھێنا.

خۆپیشاندەران ئاڵا فەلەستین و پارچەنووسی داگری دروشمی پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستینیان بەرز کردەوە.

هەروەها دەیان هاووڵاتیی کوەیتیش ڕۆژی شەممە لە پایتەختی ئەو وڵاتە گردبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد و دژایەتی خۆیانیان لە ھەمبەر دەستدرێژیی لەشکریان و شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەربڕی.

Image Caption

بەشدارانی ئەم خۆپیشاندانە دروشمی ئیدانەکردنی دەستدرێژیی زایۆنیەکان لە دژی نەتەوەی فەلەستینیان وتەوەو ئاڵای ڕژێمی زایونییان سووتاند.

وەزارەتی دەرەوەی کوەیتیش لە بەیاننامەیەکدا، دەستدرێژی بەردەوامی سوپای زایۆنی بۆ سەر نەتەوەی فەلەستینی شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ