بەرپرسێکی فەلەستینی: ئەوپەڕی ڕێزو پێزانینمان ھەیە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران
جێگری سکرتێری گشتیی "بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاریی فەلەستین" بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنانەت ڕۆژێکیش وازی لە پشتیوانیکردنی فەلەستین نەھێنا.
"جەمیل مەزھەر"، جێگری سکرتێری گشتی "بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاریی فەلەستین" بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە، وێڕای ستایشی ڕابەر، حکومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەوڵە بەرفراوانەکانیان و پشتیوانیی بێ درێخیان لە پرسی فەلەستین، وتی: ئەم بۆنەیە ھێمای یەکگرتنی گەلانی عەرەب و ئیسلامی و هەموو خەڵکی بیرئازادی جیهانە.
«جەمیل مەزھەر» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران بە ھێنانە ئارای ڕۆژی جیهانیی قودس، جەخت لە پابەندبوون و سیاسەتی بنەمایی خۆی لەمەڕپاڵپشتیکردنی گەلی فەلەستین و بەرخۆدان دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێران لە ئاستی جیهانی و ناوچەکەدا دژی ئیمپریالیزم وەستاوە و لەم ئاراستەیەش دا کەوتووەتە بەر ھێرش و بایکۆت، بەڵام تۆسقاڵێک پاشەکشەی نەکردووە.
ئەم بەرپرسە فەلەستینییە ڕاشیگەیاندووە کە بە هۆی قەیرانی ئەم ڕژیمە نیشانەکانی سەرکەوتن بەسەر دوژمنی زایۆنیستی زیاتر دەرکەوتووە و دەبێ بژاردەی خۆڕاگری لە ناوەوە و دەرەوەی فەلەستین بە شێوەی یەکگرتوو بەردەوام بکرێت بۆ ئەوەی زیانی ماددی و گیانیی دوژمن بگاتە ئەوپەڕی خۆی.