نیسان 18, 2023 06:59 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوێت

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە وایان بڵاو کردەوە کە پاشمیری کوێت لە میانەی وتاردانێکدا پەرلەمانی ئەم وڵاتەی هەڵوەشاندووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەشعەل ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح» پاشمیری کوێت بە نوێنەرایەتیی «نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح» میری کوێت لە وتارێکدا بە بۆنەی دەیەی کۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پەرلەمانی هەڵبژێردراوی ساڵی ٢٠٢٠ی کە بە حوکمی دادگای دەستووری لە مانگی مارسی ڕابردوو کارا کرا بووەوە، بەپێی مادەی ١٠٧ی یاسای ئەم وڵاتە، بە هەڵوەشاوە ڕاگەیاند.

هەروەها داوای کرد لە چەند مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی لەم وڵاتە بەڕێوە بچێت.

دادگای دەستووری مانگی مارسی ساڵی ڕابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٢٢ی بە ھەڵوەشاوە ڕاگەیاند و پەرلەمانی هەڵبژێردراوی ساڵی ٢٠٢٠ی گەڕاندەوە.

کابینەی نوێی کوێت یەکشەممەی ڕابردوو بە فەرمانی میری ئەم وڵاتە پێکهێنرا. پێشتر میری کوێت مانگی ڕابردوو بە دەرکردنی حوکمێک «ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد ئەلسەباح»ی وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان کردو ڕایسپارد ھەتا ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەت دیاری بکات.

کابینەی پێشووی کوێت لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا دوای ١٠٠ ڕۆژ لە پێکهاتنی کابینەی کوێت بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ پەرلەمانی وڵاتەکەی دەستی لەکارکێشایەوە.

سەرپەیڤ