نیسان 19, 2023 22:17 Asia/Tehran
  • شێخ نەعیم قاسم: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان بوێرانە بوو

جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژەدان بەوەی کە ناوچەکە بەرەو سەقامگیریی دەڕوات، وتیشی: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان ئازایانەو بوێرانە بوو.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلعەھد ، «شێخ نەعیم قاسم» جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: لە سەرەوەی ھەموو ڕووداوەکانی ناوچەکە  ڕێککەوتنی نێوان عەرەبستان و ئێرانە، ئەم ڕێککەوتنە لە خەونێک دەچوو، بەڵام سەری گرت وهۆیەکەشی ئەوە بوو کە ئێران و عەرەبستان بڕیارێکی بوێرانە و ئازایانەیان دا، چونکە بە ھەردووکیانەوە خوازیازی هاوکاری لەگەڵ یەکترو ڕێک کردنی میلی قیبلەنماکانیان بە ئاراستەی سەقامی سیاسیی وڵاتەکەیان و ناوچەکەن.

نەعیم قاسم دەشڵێت: ئەی ئێمە کە لە یەک وڵاتدا دەژین، ئایا وا ھەڵناگرێت کە شاهیدی چارەسەرکردنی ناکۆکی و لێکگەییشتن لەگەڵ یەکتربین؟ چونکە ئەم نیشتیمانە هی هەموومانەو هەموومان بەشمان تیای دا ھەیە و وڵاتەکەمان بۆ نەوەکانی داهاتوو بە میرات بەجێ دێڵین.

جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوەش کردەوە کە ئەوەی لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان ڕوویدا ڕێبازی ناوچەکەی گۆڕی و ئیسرائیل جارێکی دیکە بوو بە دوژمنی ڕاستەقینەی هەمووان. ھەر لە بەر ئەمەشە کە ئێمە شاهیدی پەلەقاژەی ئیسرائیل و دۆخی نالەباری ئەم ڕژێمەین و لە بەرامبەردا سەرکەوتنەکانی تەوەرەی خۆڕاگری، دەستپێکی ڕێگاچارەکان لە یەمەن و سوریا و ناوچەکانی دیکە و زیادبوونی دەسەڵاتی گەلی خەباتکاری فەلەستین لە ھەمبەر شکست ھێنانی ئیسرائیل بەدی دەکەین.

سەرپەیڤ