خۆدزینەوەی لاوانی زایونی لە خزمەت کردن لە سوپای ئەو ڕژیمە
لاوانی زایونی نامەی بانگ کرانیان بۆ خزمەتی سەربازی دەسووتێنن.
لاوانی ڕژیمی زایونی سەرباری زیندانی کردنیش ، نامەی بانگ کرانیان بۆ خزمەتی سەربازای دەسووتێنن و خۆیان لە چوون بۆ خزمەتی سەربازی دەدزنەوە.
بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی وتوویەتی خۆدزینەوەی لاوان لە خزمەتی سەربازی بە واتای کۆتایی ھاتنی ڕژیمە .
پێشتریش سەدان کەس لە ئەفسەران و سەربازانی یەکەکانی «سیخوڕیی سایبری»" ڕایانکەیاند بوو کە بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کارەکانی کابینەی ناتانیاهو لە کارەکەیان دەکشێنەوە .
کابینەی ڕژیمی ز ایونی بە سەرۆکایەتیی ناتانیاهو لە چوارەمی ژانویەی ئەمساڵی زایینی گەڵاڵەیەکی بۆ چاکسازی لە پرۆسەی دادوەری دایی ئەو ڕژیمە پێشکەش کرد کە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی زایونیەکان کەوتە دواوە .
ناتانیاهۆ کە لە چەن ساڵ لەمەوبەرەوە بە تومەتی گەندەڵی، بەرتیل وەرگرتن و خەیانەت لە ئەمانەت گیرۆدەی دادگایە، بە نیاز بوو بە ھۆی خۆیان وتەنی «ھەموار کردنی میکانیزمی دادوەری خۆی لە دادگایی کردن ڕاپسکێنێ.