نیوەی لەشکریانی زایۆنی باری دەروونییان تێکچووە
ئەفسەرێکی بەشی خزمەتگوزاریی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەداناوە کە کێشەی دەروونی لە نێو سەربازانی ئەم ڕژیمەدا زۆر زیادی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شەهاب نیوز، "ئیلۆن گالزبێرگ"،لە ئەفسەرانی بەشی خزمەتگوزاریی سەربازیی سوپای ڕژیمی زایۆنی، زەنگی ئاگادارکردنەوەی سەبارەت بە دۆخی دەروونیی سەربازانی ئەم ڕژیمە زرینگاندەوە.
گلازبێرگ پێشهاتە ناوخۆییەکانی سوپای زایۆنیستیی بە شێتانە وەسف کرد و وتی کە ئەنجامی ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم ٤٢%ی سەربازانی زایۆنی داوای خزمەتگوزاریی دەروونییان کردووە.
ئەم ئەفسەرەی بەشی خزمەتگوزارییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی وتیشی: بێگومان بوونی ئەو دیاردەیە لە ڕابردوودا بە شتێکی زۆر مەترسیدار بۆ سوپا دادەنرا، بەڵام لە بارودۆخی ئێستادا بووەتە پرسێکی ئاسایی.
با ئاماژە بەوەش بکرێت کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەنێو کۆمەڵگەی پارچەپارچەکراوی ئەم ڕژیمەوە سەری ھەڵداوە کە بۆ خۆیە کێشەی ناوخۆیی زۆری هەیە.