لافاوێکی بێ وێنە لە شاری عەسیری عەرەبستان + ڤیدیۆ
May 02, 2023 11:58 Asia/Tehran
سەرچاوە ناوخۆییەکان لە عەرەبستان باسی ھەستانی لافاو لە ناوچەی عەسیریان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلحۆڕڕە؛ لافاوێکی بێ وێنە لە ناوچەی عەسیر لە عەرەبستان بووە هۆی گیرانی ڕێگاوبان و نوقم بوونی ئۆتۆمبێل و تێکدرانی ڕێڕەوەکان.
به پێی ئه م ڕاپۆرته ، بارانی به خوڕ و لافاو ڕێگاکانی عەسیری داخست و له هەندێک ناوچەش بووەته هۆی داڕزین ، نوقم بوونی ئۆتۆمبیل و داڕمانی تاشەبەردەکان.
بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دیمەنەکانی ئەم لافاوەیان لە عەرەبستان بڵاو کردووەتەوە.
لە دوای ئەم لافاوەوە، ئیدارەی پەروەردەی پارێزگای «موحایل»، خوێندنی ئامادەمەندی لە سەرجەم قوتابخانەکان ڕاگرت.