May 02, 2023 18:01 Asia/Tehran
  • هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوێت

میری کوێت ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی ئەم وڵاتەی بە فەرمانێک هەڵوەشاندەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دەوڵەتی کوێت، ڕۆژی دووشەممە بە فەرمانی «شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح» میری کوێت، پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵوەشایەوە.

بەپێی ئەو فەرمانە دەرچووە، سەرۆک وەزیران و کابینەی کوێت دەبێ ئەم فەرمانەی میری کوێت جێبەجێ بکەن.

جگە لە یاسادانان، پەرلەمانی کوێت بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی ئەدای حکومەتیش، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر پرسە گرنگەکان لە ئەستۆی میری کوێتە، هەروەها دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوێتیشی هەیە.

سەرپەیڤ