تشرینی یه‌که‌م 25, 2023 11:30 Asia/Tehran

لە دەسپێکی دەسدرێژی کرانەسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە، بەرپرسی بەندیخانەی "عوفەر" بۆ تۆڵە کردنەوە، ڕەوشێکی یەکجار نالەباری بۆ ئەسیرانی فەلەستینی خوڵقاندووە.

ناوەندی ئەسیران و ئازادکراوانی فەلەستین لە ڕاپۆرتێکدا، ڕەوشی ئەسیرانی فەلەستینی لە بەندیخانەی عوفەر لەو کاتەوە کە هێرشی دژ بە کەرتی غەززە دەست پێ بووە، بە گەلێک نالەبار و دڵتەزێن وەسف کرد. لەو حەوتی ئۆکتۆبرەوە کە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ بووە، بەرپرسی بەندیخانەی عوفەر  بۆ تۆڵە کردنەوە ڕەوشێکی یەکجار نالەباری بۆ ئەسیرانی فەلەستینی خوڵقاندووە. 

بڕینی کارەبای بەشە جۆراوجۆرەکانی بەندیخانە بۆ چەندین کاتژمێر، کەم کردنەوەی ماوەی لە دەرەوە بوونیا ئەسیران، بڕینی ئاوی گەرمی زیندان، کەم کردنی ژەمەکانی خواردن، زۆر کردنی هەژماری ئەسیران لە هەرکام لە ژوورەکانی بەندیخانە و گۆڕینی ڕەوشی ژمارێک لەو ئەسیرانەی کە ماوەی لەبەندکرانیان کۆتایی هاتووە بە گیرانی ئیداری، لەو زەخت و گوشارانەیە کە بەرپرسی بەندیخانەی عوفەر دایسەپاندووە بە سەر ئەسیرانی فەلەستینیدا. 

سەرپەیڤ