تووندتر کرانی هێرشە سایبێرییەکانی سەر ڕژێمی زایۆنی
کۆمپانیایەکی دەیتای ڕژێمی زایۆنی باسی زۆر بوونی پەنجا و دوو لە سەدیی هێرشە سایبێرییەکانی سەر ئەم ڕژێمەی کرد لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بەم لاوە.
لەو کاتەوە کە باهۆزی ئەقسا و دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرغەززە، دەست پێبووە، لایەنە جۆراوجۆرەکان هێرشی سایبێریی خۆیان دژ بەم ڕژێمە تووندتر و بەربڵاوتر کردووە. کۆمپانیای زایۆنیستیی ئاسایشی دەیتا و زانیارییەکان (چێک پۆینت) ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کە لەودا هەڵکشانی بەرچاوی ئاستی هێرشی سایبێری کرانە سەر دام و دەزگە دەوڵەتی و لەشکرییەکانی ڕژێمی زایۆنی تۆمار کراوە.
ئەم ڕاپۆرتە نیشان دەدات کە پەلاماری سایبێری بۆسەر ژێرخانەکانی ڕژێمی زایۆنی لەو کاتەوە کە ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا دەست پێ بووە (حەوتی ئۆکتۆبر- پازدەی ڕەزبەر)، سەدی پەنجا و دوو لە چاو ڕۆژان و هەفتەکانی پێش ئەم ئۆپەراسیۆنە زیاتر بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم هێرشە سایبێرییانە فرەچەشنن و بریتین لە گوشارخستنە سەر سیستەمە ئێلێکترۆنییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ پەک پێخستنیان، چالاکیی هەک کردن و لەقاودانی زانیارییەکانی ئەم ڕژێمە.