تشرینی دووه‌م 05, 2023 12:30 Asia/Tehran

تەقەتفەنگ و پێکدادان لە نێوان حزبوڵڵاو سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سنووری لوبنان و سەرزەوییە داگیرکراوەکان ھەروا بەردەوامە.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە مۆڵگەی لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری قودسی لە یەکێک لە شارۆچکە زایونی نشینەکاندا کردووەتە ئامانج کە لە میانەی دا زیانی گیانی لە هێزەکانی دوژمن کەوتووە.ئێوارەی ڕۆژی شەممەش، حیزبوڵڵا گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشی سەر بنکەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سنووری لوبنان لەگەڵ ناوچە داگیرکراوەکانی بڵاوکردەوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هێرشە مووشەکییە، بانگەشەی کرد کە موشەکێکی دژە زرێپۆشی لە ناوچەیەکەوە کە دەڕوانێت بەسەرشارۆچکە ئیسرائیلییەکاندا پێکاوە.سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنی ٦ بۆردومانی لە دەوروبەری شارۆچکە زایۆنی نشینەکان ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ