تشرینی دووه‌م 12, 2023 13:24 Asia/Tehran
  • پیداگری قەتەرلەسەر بەردەوامکرانی نێونجیگەری لەشەڕی غەززە

وەزیری دەرەوەی قەتەر وێڕای پیداگری لەسەر پێویستی کرانەوەی هەمیشەیی تێپەڕگەی ڕەفەح ، وتی کە بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرکەرتی غەززە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی کارەساتی مرۆڤی

وەزاڕەتی دەرەوەی قەتەر بەیانی یەکشەممە ڕایگەیاند کە 'محەممەدبن عەبدولڕەحمان ئالی سانی" وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لەگەڵ" ئانتۆنی بلینکێن "هاوتای ئەمریکی خۆی لەبارەی خراپبوونی دۆخ لەکەرتی غەززە وتووێژی کردووە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: وەزیری دەرەوەی قەتەر لەسەر پێویستی هەوڵ وتەقالای هەماهەنگی ناوچەیی ونیودەوڵەتی بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ئاگربڕوکرانەوەی هەمیشەیی تێپەڕگەی ڕەفەح جەختی کرد. بەقسەی وەزاڕەتی دەرەوەی قەتەر، محەممەدبن عەبدوڵرەحمان پیداگری کردلەسەر بەردەوامکرانی هەوڵ وتەقال بۆ نیونجیگەری لەمەڕئازادکرانی یەخسیرانی زایۆنی لە دەستی حەماس. وەزیری دەرەوەی قەتەرجەختی کرد کە درێژەی بۆمبارانی لە کەرتی غەززە ، کارەساتی مرۆڤی دووهێندە دەکات وهەوڵ وتەقالا بۆ نیونجیگەری کەمتر دەکات.پاش ئەمەیش سەرچاوەیەکی نزیک لە بزوتنەوەی حەماس لە نیونجیگەری قەتەر بۆ دامەزرانی ئاگربڕی سێ ڕۆژە بۆ ئازادکرانی دوازدە یەخسیرلەلایەن خۆڕاگریەوە لە غەززە هەواڵی دابوو.

 

سەرپەیڤ