تشرینی دووه‌م 12, 2023 09:00 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٣٦١سەربازی زایۆنی لە پەلامار بۆسەر غەززە

وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی دانی نا بە کوژرانی ٣٦١ ئەفسەر وسەربازی ئەم ڕژێمە لەکاتی دەسپێکرانی شەڕی غەززە هەتا بە ئێستاکە

 

وتەبێژی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی دانی نابە کوژرانی ٣٦١ئەفسەروسەربازی ئەم ڕژیمە لە شەڕی غەززە.

سوپای ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی شەممە هەواڵی دا کە لە ڕەوتی تێکەڵچوونەکانی ئەمڕۆ لە غەززە پێنج کەسی تر لە هێزەکانی خۆی لەدەس داوە. هەواڵدەری شەهاب بەگیڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی راپۆرتی دا: چوارکەس لە سەربازانی کوژراوکۆماندووپاراشوت باز بوون کە بەهۆی تەقینەوەی تونیل کوژراون وئەفسەرێک وچوارسەربازی تریش بە توندی برینداربوون . وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها وتی: ئێمە کاتی زۆرترمان بۆ جێبەجێ کردنی هەڵمەتی سەربازی لەباکوور وباشووری غەززە پێویستە. بەپیی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە ، ناوبراوئاماژەی دایە  هەوڵدان بۆ دۆزرانەوەی شوێنی بوونی یەخسیرانی زایۆنی لە لایەن خۆڕاگری فەلەستینەوە.

 

 

سەرپەیڤ