گیانلەدەستدانی ٥ سەربازی زایۆنی لە غەززە
تشرینی دووهم 12, 2023 18:00 Asia/Tehran
سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە،لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێک لە غەززە، ٥ سەربازی خۆی لەدەست داوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئیسرائیل، ٤ سەربازی ڕژێمی زایۆنی کە کۆماندۆ و پەرەشوتوان بوون لە ئەنجامی تەقینەوەی تونێلێک کوژراون و ئەفسەرێک و ٤ سەربازیش بە سەختی بریندار بوون. لە درێژەی لێکەوتەکانی ڕژێمی زایونی لە ھێرشە زەوینییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، سەرچاوە زایۆنییەکان، دوێنێ (شەممە) دانیان بە کوژرانی ٢ سەربازی هێزەکانی خۆیانیان کرد.
«دانیال هاگاری»، وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها ڕایگەشیاندووە کە ژمارەی ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی ئیسرائیل کە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە کوژراون گەیشتووەتە ٣٦٥ کەس.
ھاگاری ھەروەھا لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھێزەکانی ئەم ڕژێمە، سکۆکانی ھاویشتنی موشەکی ھێزەکانی خۆڕاگریی لە غەززە داوەتە بەر ھێرشێکی بەربڵاو.