تشرینی دووه‌م 13, 2023 17:20 Asia/Tehran

ئەرتەشی ڕژیمی زایونی دانی نا بە کوژرانی دوو کۆماندۆی دیکەی خۆی لە غەززەو برینداربوونی تاقمێکی دیکە لە چەکدارەکانی لەئاکامی پەلامارە زەمینیەکەی سەر غەززە.

میدیا عیبری زمانەکان لەزمان ئەرتەشی زایونیەوە ڕایانگەیاند کە دوو کۆماندۆی دیکەی ئەو ڕژیمە لە غەززە کوژراون وتاقمێکی دیکە لە چەکدارەکانیان لەئاکامی پەلامارە زەمینیەکەی سەرغەززە بەقورسی بریندار بوون.

هاوکات چەکدارێکی سەر بە یەکەی عوکتس لە ڕەوتی شەڕی ڕۆژی ڕابردوو لە کەرتی غەززە بەتوندی بریندار بوە کە برینەکەی زۆر قورسە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی شەست چەکداری ڕژیمی زایونی لە شەرەکەی غەزەدا کوژراون بەڵام پسپۆڕان دەڵێن واپێدەچی کوژراوانی ئەو ڕژیمە زۆرلەوە زۆرتر بوبێ، بەڵام زایونیستەکان بەردەگرن بە بڵاوبوونەوەی ئاماری ڕاستی لەو پەیوەندیەدا.

سەرپەیڤ