تشرینی دووه‌م 15, 2023 12:04 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حەماس وجیهادی ئیسلامی بەپەلاماری دڕندانەی سوپای ئیسرائیل بەنەخۆشخانەی شەفا/ داگیرکەران تاوانی قورس ئەدەنەوە

گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین بەپیداگری لەسەرئەمە کە داگیرکەران دوای شکست لەمەیدانی جەنگ وناکارامەیی لە بەدەس هێنانی تەنانەت یەک دەستکەوتی سەربازی ، خەرێکی توڵەسەندنەوە لە کەسانی ناسەربازی وپەلامار بۆ سەر نەخۆشخانەکانی غەززەنجەختیان کرد زایۆنیەکان دەبێ تاوای قورس بدەنەوە لەبەر ئەم جەنایەتانە

لەحاڵێکداکە بۆمبارانی نەخۆشخانە وناوەندەپزیشکی تەندروستیەکان لە سەرانسەری کەرتی غەززەلەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە بەردەوامە ، بەیانی ئەمڕۆ سەرچاوە میدیاییەکان لەپەلاماری دڕندانەی سەربازانی ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر کۆگەی پزیشکی شەفا هەواڵیان دا.

دوای چەندڕۆژ گەمارۆی نەخۆشخانەی شەفا وبڕانی سووتەمەنی وکارەبا ولەکارکەوتنی ئەم نەخۆشخانەیە، هێزە داگیرکەرەکان شەوی ڕابردووپەلاماریان کردە سەر ئەم نەخۆشخانەیە.پەیامنێری مەیادین لەغەززەیش وتی کە هێزەکانی سوپای زایۆنی پەلاماریان کردە سەرنەخۆشخانەی شەفا و لەناو هوڵەکانی نەخۆشخانە دەستیان کرد بە تەقەکردن وهاوکات هەمو پێوەندیەکانی نەخۆشخانە بڕا.سەرچاوەئاگادارەکانیش ڕاپۆریان داوە کە ڕژێمی داگیرکەر هەڕەشەی کردووە لە وەزاڕەتی تەندروستی لە غەززە کەپەلامار دەکاتە سەر نەخۆشخانەی شەفا وگەمارۆی دەدات .

 

 

سەرپەیڤ