خۆپیشاندانی بنەماڵەی دەستبەسەرکراونی زایۆنی لە تێلاڤیڤەوە بەرەو قودسی داگیرکراو بۆ وەبن گوشارنانی نەتانیاهوو
بنەماڵەی دەستبەسەرکراونی زایۆنی خۆپیشاندانی دوو ڕۆژەیان لە شاری تێلاڤیڤەوە تا قودسی داگیرکراو دەست پێ کردووە.
بنەماڵەی دەستبەسەرکراونی زایۆنی کە لە کەرتی غەززە و لە دەستی هێزەکانی خۆراگریی فەلەستیندان، هاوڕێ لەگەڵ پشتیوانانیان بۆ ئەوەی گوشارێکی زیاتر بخەنە سەر "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و کابینەکەی بۆ ئازادکرانی کەس و کاریان و ناچار کردنیان بە گۆڕینەوەی دیلی فەلەستینی بە دەستبەسەرکراوی زایۆنی، ئەمڕۆ خۆپیشاندانی دوو ڕۆژەیان لە شاری تێلاڤیڤەوە تا قودسی داگیرکراو دەست پێ کرد. بنەماڵەی دەستبەسەرکراونی زایۆنی پێشتر خوازیاری لەکارکشانەوەی نەتانیاهوو ببوون. ئەوان ڕایانگەیاندبوو کە تەنیا کەسێک بەرپرسی ئەم ڕەوشەیە نەتانیاهوویە و بەس.
بە پێی دوایین ڕاپرسی، پێگەی نەتانیاهوو لە نێو زایۆنییەکاندا بۆ سەدی بیست و شەش دابەزیوە. دووشەممەی رابردوویش بنەماڵەی دەستبەسەرکراونی زایۆنی کە لە غەززە و لە دەستی هێزەکانی خۆڕاگریدان، لەبەردەم پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی (کێنێست) کۆبوونەوە و خوازیاری ئازادکرانی کەس و کار و ئەندامانی بنەماڵەکانیان بوون.