تشرینی دووه‌م 18, 2023 11:20 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سەربازیی زایۆنییەکانمان لە بنکەی «المطله» بە دوو پەلاماری درۆنی کوتاوە.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ئاراستەی پشتیوانی لە گەلی خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی دەستیان داوەتە پەلاماردانی شوێنی کۆبوونەوەی هێزی زایۆنی لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی "یەرئون"، بنکەی  «الضهیره» ، بنکەی زایۆنیی «العاصی» ، بنکەی زایۆنیی «برکه ریشا»  و بنکەی زایۆنیی «الراهب» و  هەروەها ژمارێک لە زایۆنییەکانیشیان  ڕاسەوخۆ داوەتە بەر پەلامار.

میدیا زایۆنییەکانی ڕایانگەیاندووە کە شارۆچکەی زایۆنی نیشینی «المناره» لە نێو خاکی لوبنانەوە بە مووشەکی ڕێنیونی کراو دراوەتە بەر پەلامار.

ڕۆژنامەی زایۆنیستیی "یەدیعووت ئاحارانووت"ـیش ڕایگەیاندووە کە سێ زایۆنی بە هۆی ئەو مووشەکە دژە زرێپۆشانەی لە خاکی لوبنانەوە تەقێندراون، بریندار بوونە. 

سەرپەیڤ